١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٥١
دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لەگەڵ فازڵ میرانی

لە دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی سیاسی پارتی، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی هەرێم تاوتوێ کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند کە نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ ی سەرماوەزی ١٣٩٩ ی هەتاوی لەگەڵ فازڵ میرانی بەرپرسی نووسینگەی سیاسی پارتی دیداری کرد.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ئەو دیدارەدا دوولایەنەکە گۆڕانکارییەکانی هەرێم، پێوەندی و پرسی دوولایەنە و هاوبەشیان خستە بەر باس و گفتوگۆوە.

342/